"16ھەزار چەكداری داعش لە شەڕی مووسڵ كوژراون"

نزیكەی 400 چەكداری دیكەی داعش بە دیل گیراون

K24 - ھەولێر

عەمید یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی و هێزی دژە تیرۆری عێراق گورزی کوشندەیان لە داعش داوە. عەمید یەحیا رەسوڵ گوتیشی، تەنیا 6% خاکی عێراق لەژێر کۆنتڕۆڵی داعش ماوە.

 ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لە شەڕی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ 16 هەزار چەکداری داعش کوژراون و 393 دیکەش دەستگیرکراون.