زیاتر لە 300 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعش لەناو دەبرێن
گوته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش زانیاری لەبارەی ھێرشە ئاسمانییەكان ئاشكرا دەكات
K24 - ھەولێر
له دوا رۆژی وه‌كو گوته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش، جۆن دۆریان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غداوه رایگه‌یاند كه له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌ستپێكردووه هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان توانیویانه زیاتر له 300 ئوتومبێلی بۆمبڕێژكراوی داعش له‌ناوبه‌رن و به هه‌زاران چه‌كداری داعش‌یش بكوژن.