ئه‌مریكا رێڕه‌وی خه‌ونه‌كانی ئێرانی بۆ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست گۆڕی
قاسم سوله‌یمانی و هادی عامری بڕیاری رێڕه‌وێكی نوێیان داوه
K24 - هه‌ولێر:
شاری مووسڵی عێراقی و حه‌له‌بی سووری، ئه‌و رێگایانه بوون، كه خه‌ونی له مێژینه‌ی ئێرانیان ده‌هێنایه دی، چونكه كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یویست له‌و رێگایانه‌وه خۆی بگه‌یه‌نێته ده‌ریای ناوه‌ڕاست. به‌ڵام ئه‌مڕۆ تاران یه‌كێك له رێڕه‌وه زه‌مینییه‌كانی گۆڕیووه كه ده‌یویست بیكاته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ترس له بوونی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا.
رۆژنامه‌ی "گاردیان" بریتانی له به‌رپرسانی عێراقیی پله باڵای زانیووه كه " سه‌ركرده‌كانی ئێران وای ده‌بینن كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌و ناوچانه‌دا له‌مپه‌رێكی گه‌وره‌ن له به‌رده‌م خواسته‌كانی ئێران‌دا، ئه‌و خواسته ی تاران به‌هۆی سه‌ركێشی خۆی و پاڵپشتی هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌یویست له عێراق و سووریا ناوچه‌كه بكاته پێگه‌ی خۆی.
به‌ڵام جه‌نگی سووریا وێنه‌ی جیاوازی نه‌خشاندووه كه بۆ ئیران چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو "خه‌ونی ریڕه‌وه زه‌مینییه‌كه‌ی ئێران" بۆ ده‌وڵه‌ته ئاینییه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت زۆرترین ناوچه بخاته ژێر خێوه‌تی مه‌زهه‌بییه‌وه زۆر گرنگ بوو.
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، بڕیاریداوه رێڕه‌وه زه‌مینییه‌كه بگۆڕدریت. هادی عامری سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق، به‌شێك بووه له ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌دا.
رێڕه‌وێكی نوێ
ئێران رێڕه‌وی گه‌یشتنی به ده‌ریای ناوه‌ڕاست 226 كیلۆمه‌تر هێناوه‌ته خوار ئه‌و ناوچه‌یه‌ی پێشتر دیاری كردبوو، به‌و رێگایه‌ش ده‌یانه‌وێت سه‌ریان به دیواری سه‌ربازانی ئه‌مریكادا نه‌دات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێستا تاران شاری "المیادین" به‌كارده‌هێنێت، ئه‌و شاره‌ی داعش كردوویه‌تییه پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی سووریا، له‌وێشه‌وه به‌ره‌و باكووری رۆژهه‌ڵات كه ئیستا هێزه كوردییه‌كانی تێدایه. ئه‌وێش ئه‌و شوێنه نوێیه‌یه كه فه‌رمانده ئێرانییه‌كان پێشتر ده‌یانویست لێوه‌ی بگه‌نه سه‌ر ده‌ریاكه و رێگه گرنگه‌كه بكه‌نه‌وه.
ئێستا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له قه‌زای به‌عاجی باكووری رۆژئاوای عێراق نزیكبوونه‌ته‌وه، ئه‌و شوێنه‌ش پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی رێڕهوهكهی ئێرانه و ئه‌و ناوچه‌یه‌ش به‌وه ناسراوه، كه "ئه‌بو به‌كر به‌غدادی" رێبه‌ری داعش چه‌ندین ساڵه كردوویه‌تییه مۆڵگه و شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی.
سه‌رچاوه عێراقییه‌كه به رۆژنامه‌ی "گاردیان"ـی بریتانی گوتووه" ئێرانییه‌كان ئه‌وه‌ی له توانایاندایه بۆ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وه‌كه به زووترین كات خستوویانه‌ته‌گه‌ڕ، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه به‌و زووانه شاری به‌عاج كۆنترۆڵ ده‌كرێت و دواتر داعش له شاری مه‌یادین و دێرزور ده‌رده‌كرێت، ئێرانییه‌كان ده‌یانه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان ئه‌و كاره بكه‌ن، ئه‌وان خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌و ناوچانه.
ئێستا شارۆچكه‌ی به‌عاج خه‌ڵاتێكی زۆر گرنگه بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی زیاتری جه‌نگی داعش له عێراق و پێ ده‌نێته قۆناغی كۆتایی.
چاودێرانی جه‌نگه‌كه ده‌ڵێن" داعش زۆر به توندی به‌رگری له‌و شارۆچكه‌یه ده‌كات، چونكه ئه‌وێ بووه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی به‌غدادی و پێش 14 ساڵ واتا دوای رووخاندنی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن گه‌رای خۆیان تێدا داناوه.
به‌رپرسانی هه‌واڵگری له‌و ناوچه‌یه پێیان وایه" زۆربه‌ی كاته‌كانی مانگی ئاداری رابردوو "خه‌لیفه‌كه‌ی داعش" له‌و ناوچه‌یه‌دا بووه. زانیاری ئه‌وه‌ش هه‌بووه مانگی شوباتی رابردووش هه‌ر له‌وێ بووه.
له كاتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی "به‌عاج" كۆتایی داعش له عێراق نزیك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هێشتا له هه‌ندێك ناوچه‌ی پارێزگای ئه‌نبار و كه‌ركووكیش مۆڵگه‌یان ماوه.
دوای ئه‌وه‌ی داعش به خێرایی خاكه‌كه‌ی ژێر ده‌ستی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه، فۆكس ده‌خرێته سه‌ر قۆناغی دووه‌م، كه له‌وانه‌یه دوا قۆناغیش بێت، ئه‌ویش ده‌ركردنی چه‌كدارانی داعشه له شاری ره‌ققه و دێرزور.
بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش، هێشتا هێزه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه گه‌وره‌یه پێكنه‌هێنراوه. هه‌ر چه‌نده رۆژی 9/5/2017 ئه‌مریكا بڕیاری پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ده‌ركرد كه له‌و ناوچانه‌دا ده‌جه‌نگن، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه دواپێكهاتهی جه‌نگه‌كه نییه، چونكه توركیای هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا به‌و پرۆژه‌یه ناڕازیی و نیگه‌رانه.
ئه‌وه‌ش وایكردووه، مه‌یدانی جه‌نگه‌كه له سووریا زۆر ئاڵۆز بێت، ته‌نانه‌ت ئێرانیشی ناچار كردووه رێڕه‌وی خۆی بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانی بگۆڕێت. به‌ڵام پێشڕه‌وی ئێران له ناوچه‌كه‌دا هێشتا ئه‌گه‌ری زۆره.
رێڕه‌وه پێشووه‌كه‌ی ئێران هه‌وڵی بۆ ده‌دا، له ناوچه‌كانی گوڵاڵه (جه‌له‌ولا) ده‌هات و به شارۆچكه‌ی شڕگاتی باشووری مووسڵ تێده‌په‌ڕی به‌ره‌و باكووری شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر.
به‌ڵام ئێستا رێگاكه گۆڕاوه بۆ رۆژئاوا و به‌ڵام هه‌ر به ناوچه‌كانی شنگال دا تێده‌په‌ڕێت، چونكهلهو ناوچانه‌دا ئه‌و هێزانه "په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی" هه‌ن كه تاران هاوكارییان ده‌كات و خزمه‌تی ئه‌جێندای ئیران ده‌كه‌ن، رۆڵیشیان ئه‌وه‌یه به‌ردی بناغه‌ی رێگا نوێیه‌كه بۆ ئێران دابنێن.
به‌رپرسانی عێراقی ده‌ڵێن" ئه‌و رێگا نوێیه‌ی تازه دیاری كراوه، ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ دێرزور و له‌وێشه‌وه بۆ سوخنه و ته‌دموور، له‌وێشه‌وه بۆ دیمه‌شق به ئاراسته‌ی سنووری لوبنان. به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ش بۆ گۆڕێنی پارسه‌نگی هێزه له رێگه‌ی گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی تاران بۆ حزبوڵڵای لوبنانیی.
له‌وێشه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رێڕه‌وه‌كه بگاته لازقیه و ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئه‌وه‌ش هێڵێكی پاڵپشتییه بۆ ئێران تا له كه‌نداوی "فارس" (عه‌ره‌ب) قوتاربێت كه به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی چاودێری ده‌بێته‌وه.