ئاگر له باڵه‌خانه‌یه‌كی بازرگانی هه‌ولێر ده‌كه‌وێته‌وه
راسته‌وخۆ شوێنی رووداوه‌كه ببینه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا ئاگر له باڵه‌خانه‌یه‌كی بازرگانی، له گه‌ڕه‌كی شۆڕشی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆری ماددی به‌ر شوێنه‌كه كه‌وتووه و به‌هۆی ئاگره‌كه‌ش یه‌ك پۆلیسی ئاگركوژێنه‌وه برینداربووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له شوێنی رووداوه‌كه رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و ئاگره، زیانێكی زۆری ماددی به‌ر شوێنه‌كه كه‌وتووه.
باڵه‌خانه بازرگانییه‌كه ده‌كه‌وێته شه‌قامی شۆڕش، به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵان و ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردووه و چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كی دیكه‌ی ته‌نیشتیشی گرتووه، له ئێستادا تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ئاگره‌كه و سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
تا ئێستاش هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نازانرێت.