يه‌ڵدرم دوو بژار ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌ڵمانيا
داواى لێده‌كات يه‌كێكيان هه‌ڵبژێرێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم دوو بژار ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌ڵمانيا و داواى لێده‌كات يه‌كێكيان هه‌ڵبژێرێت.
بن عه‌لى يه‌ڵدرم گوتى: پێويسته له‌سه‌ر حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا له نێوان پێشخستنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا و پێدانى مافى په‌نابه‌رى به تۆمه‌تباران و تێوه‌گلاوان له كوده‌تاكه‌ى 15ى ته‌مموزى رابردوو يه‌كێكيان هه‌ڵبژێرێت.
گوتيشى: ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانيا پێشخستنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌وا پێويسته له‌سه‌رى روو له ئه‌نقه‌ره بكات، نه‌ك جياخوازه‌كان و ئه‌ندامانى فه‌تۆ "FETO" (فه‌تحوڵڵا گوله‌ن).
بن عه‌لى يه‌ڵدرم ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، پێدانى مافى په‌نابه‌رى به‌و سه‌ربازه راكردووانه‌ى له كوده‌تاى 15ى ته‌مموزى رابردوو به‌شدارييان كردبوو، پێشينه‌يه‌كى مه‌ترسيداره له په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و ئه‌ڵمانيا و راده‌ى گرژييه‌كان زياتر ده‌كات.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌ڵمانيا رۆژى هه‌شتى ئه‌م مانگه بڵاويانكردبوويه‌وه، كه وڵاته‌كه‌يان مافى په‌نابه‌رێتى داوه به يه‌كه‌م سه‌ربازى تورك كه دواى كوده‌تاكه‌ى سوپا له 15ى ته‌مموزى رابردوو به‌ره‌و ئه‌ڵمانيا رايكردبوو.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى تاسى رووسيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، به هۆى سه‌ركوتكارى و چه‌وساندنه‌وه‌ى سياسى ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا ده‌رهه‌ق به هاووڵاتيان له ته‌مموزى 2016ه‌وه تا ئايارى ئه‌مساڵ 414 كه‌س داواى مافى په‌نابه‌رێتيان له ئه‌ڵمانيا كردووه.
سه‌رچاوه: RT
و: ئ.ه