له به‌ريتانيا مه‌سيحييه‌ت روو له داكشان و ئيسلام له هه‌ڵكشان ده‌كات
نزيكه‌ى نيوه‌ى دانيشتوانى بريتانيا بێ ئاينن
K24 – هه‌ولێر:
توێژينه‌وه‌يه‌كى ئه‌كاديمى ده‌ريخستووه، نزيكه‌ى نيوه‌ى دانيشتوانى بريتانيا بێ ئاينن و رێژه‌ى كريستيان له‌و وڵاته له به‌رامبه‌ر هه‌ڵكشانى ژماره‌ى مووسڵمانان كه‌ميكردووه.
توێژينه‌وه‌كه له لايه‌ن زانكۆى سانت مارى خۆرئاواى له‌نده‌ن ئه‌نجامدراوه و تێيدا ده‌ركه‌وتووه، %48.6ى خه‌ڵكى بريتانيا بێ ئاينن. رێژه‌ى مه‌سيحييه‌كانيش له %55ه‌وه له ساڵى 1983 كه‌ميكردووه بۆ %43 له ساڵى 2015.
هاوكات رێژه‌ى په‌يڕه‌وكارانى ئاينه‌كانى ديكه به تايبه‌تى ئيسلام چوار هێنده زيادى كردووه.
ستيڤن پۆليڤانت، مامۆستاى لاهوت و زانستى كۆمه‌ڵناسى ئاينى كه به‌شدارى له توێژينه‌وه‌كه كردووه، راى وايه، ده‌ركه‌وتنى بێ ئاينى له بريتانيا هۆكاره‌كه‌ى بۆ چيرۆكى دێرينى ئاين له بريتانيا ده‌گه‌ڕێته‌وه و زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى بێ ئاينن، له توێژى گه‌نجانى سپى پێستن و زۆرينه‌شيان له ره‌گه‌زى پياوانن و ده‌ستى كارن.
به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌كه، ناوه‌ڕاستى له‌نده‌ن بووه‌ته ناوه‌ندێكى گرنگى كۆبوونه‌وه‌ى په‌نابه‌ره موسڵمانه‌كان.
رێژه‌ى موسڵمانان له له‌نده‌ن گه‌يشتووه‌ته %13 له كۆى 8 مليۆن ژماره‌ى دانيشتوانى شاره‌كه.
به گوێره‌ى زانيارى نووسينگه‌ى نيشتمانى بريتانيا له 2016دا ژماره‌ى موسڵمانان له هه‌موو بريتانيا 3 مليۆن كه‌س بووه، واته رێژه‌ى %4ى دانيشتوانى بريتانيا.