ژماره‌یه‌ك راوێژكاری بیانی هاوكاری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بن

"ھەلومەرجە ناوخۆیی و دەرەكییەكان گونجاون بۆ سەربەخۆیی كوردستان"

K24 - سلێمانی

بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم ژمارەیەک راوێژکاری بیانی دێنە ھەرێمی کوردستان و لە ھەنگاوە یاسایی و نێودەوڵەتیەکان ھاوکاری ھەرێمی کوردستان دەکەن، شارەزایەکی دەستووریش ئاشکرای دەکات، دەستووری عێراق رێگری لە سەربەخۆی کوردستان ناکات و مامۆستایەکی زانکۆش دەڵێتم ھەلومەرجە نێوخۆیی و دەرەکیەکان گونجاون بۆ سەربەخۆیی.