پێشمەرگە: حەشدی شەعبی رێککەوتنەکانی پێشێل کردووه‌

ھاووڵاتیانی ناوچەكە داوا دەكەن ھێزەكانی حەشدی شەعبی لە شنگال بكشێنەوە

K24 - شنگال

لە میحوەری شنگال چەكدارانی حەشدی شەعبی سەنگەرەكانیان 50- 100 مەتر لە نزیك سەنگەرەكانی پێشمەرگە داناوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە چەند رۆژی رابردوودا ھێرشیان لەو سنوورە بۆسەر داعش دەستپێكرد، ھاووڵاتیانی ناوچەكەش ترسیان لە بوونی حەشدی شەعبی ھەیە لە ناوچەكە ھەیە و داوا دەكەن لەو سنوورە بكشێنەوە، فەرماندەكانی پێشمەرگەش مەترسییەكان ناشارنەوە و دەڵێن، ھیچ ھەماھەنگی و پەیوەندییەك لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی نییە و  حەشدی شەعبی رێككەوتنەكانی پێشێل كردووە.