"تره‌مپ له‌مپه‌ر ده‌خاته به‌رده‌م دادپه‌روه‌ری"
پێده‌چێت به جیمس كۆمی گووتبێت" مایكڵ فلین پیاوێكی باشه و لێكۆڵینه‌وه‌كه رابگره
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی یاداشتێكی نهێنی كه له لایه‌ن رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاوكراوه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، داوای له "جیمس كۆمی" به‌ڕێوه‌به‌ری له كار دوورخراوه‌ی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی (FBI) كردووه، ده‌ست له لێكۆڵینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی "مایكڵ فیلین" هه‌ڵبگرێت".
داواكاری له‌و شێوه‌یه‌ش له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه، به مانای ئه‌وه‌یه كه تره‌مپ راسته‌وخۆ ده‌ستی له كارووباری دادگا وه‌رداوه‌و له‌مپه‌ری له به‌رده‌م دادپه‌روه‌ری دروستكردووه.
نیویۆرك تایمز نووسیوویه‌تی" پێده‌چێت رۆژی 14/2/2017 تره‌مپ له‌ئۆفیسه هێلكهییهكه (ئۆڤاڵ ئۆفیس" به جیمس كۆمی گووتبێت " مایكڵ فلین پیاوێكی باشه" و هیوادارم ده‌ست له‌و لێكۆڵینه‌وانه هه‌ڵبگریت".
مایكڵ فلین له لایه‌ن تره‌مپه‌وه وه‌ك راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زرابوو، به‌ڵام 13/2/2017 ناچار به ده‌ست له كاركێشانه‌وه كرا. چونكه تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی نهێنی له‌گه‌ڵ سێرگی كیسلیاك، باڵیۆزی رووسیا له واشنتۆن درابووه پاڵی، یه‌كێك له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ش ئه‌و رۆژه بووه كه باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بڕیاری ده‌ركردنی 35 دیپلۆماتكاری رووسیای له ئه‌مریكا ده‌ركردبوو.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی كه كۆنگرێس ئه‌مریكا بلاویكردووه‌ته‌وه، جه‌نه‌راڵ مایكڵ فلین، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هه‌واڵگری سه‌ربازی سه‌رده‌می ئۆباما، رۆژی 15/12/2015 بڕی 33 هه‌زار و 750 دۆلاریشی به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنی له ئاهه‌نگی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی حكومی رووسی (RT) وه‌رگرتووه، هه‌ر چه‌ند ئه‌و بۆنه‌یه‌ش نهێنی نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نهێنی بووه ئه‌و بڕه پاره‌یه كه بۆ به‌شداریكردنی وه‌ریگرتووه و له ته‌نیشت ڤلادیمێر پوتین بۆ نانی ئێواره دانیشتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه، جیمس كۆمی سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی گفتوگۆكانیی بوو له‌گه‌ڵ تره‌مپ، چونكه پێی وابوو، سه‌رۆك هه‌وڵیداوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه‌كان درووست بكات.
به‌ڵام كۆشكی سپی زۆر زوو وه‌ڵامی دایه‌وه‌و له به‌یاننامه‌یه‌كی تونددا رایگه‌یاند" سه‌رۆك داوای له كۆمی و هیچ كه‌سێكی دیكه نه‌كردووه ده‌ست له لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌ڵبگرن، به دۆسیه‌كه‌ی جه‌نه‌راڵ "مایكڵ فلین"ـیشه‌وه".