حەشدی شەعبی: بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێردەستی داعش مۆڵەت لە کەس وەرناگرین
"سەرۆک کۆماری عێراق بەرپرسە لە جێبەجێکردنی ماددەی 140"
K24 - ھەولێر
ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر ئاشکرای کرد، ئەوان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی بندەستی داعش مۆڵەت لە هیچ کەسێک وەرناگرن.
هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر و فەرماندەی باڵا لە حەشدی شەعبی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كێشەی ناوچە جێناکۆکەکان پێویستە بەپێی ماددەی 140 دەستووری عێراق چارەسەربکرێن، سەرۆک کۆماری عێراقیش بەرپرسە لە جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشدا، ئەوان لە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامدەبن، تاوەکو ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا کۆنتڕۆڵ دەکەنەوە.
هەینی رابردوو، هێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارەدێی قەیرەوان لە رۆژئاوای مووسڵ دەستپێکرد.