له واشنتۆن شه‌ڕ له نێوان پاسه‌وانه‌كانی ئه‌ردۆغان و لایه‌نگرانی په‌یه‌ده روویداوه
9 كه‌س بریندار بوون و 2 كه‌سیش ده‌ستگیر كراون
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی سێ شه‌ممه له به‌رده‌م شوێنی نیشته‌جێبوونی باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ ئه‌مریكا، گرژی و شه‌ڕ له نێوان دوو گرووپ درووستبووه و پاسه‌وانه‌كانی ئه‌ردۆغانیش هاتوونه‌ته ناو كێشه‌كه‌وه‌و سه‌ره‌نجام پێكدادان روویداوه‌و له ئاكامدا 9 كه‌س بریندار بوون و 2 خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیر كران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی ئه‌مریكا، پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆككۆمار، به‌رپه‌رچی خۆپیشانده‌رانیان داوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه له ریزی خۆپیشانده‌راندا ژماره‌یه‌ك كه‌س بریندار بوون.
دۆگ بوكانان، گوته‌بێژ به ناوی ده‌سته‌ی ئاگركوژێنه‌وه له واشنتۆن رایگه‌یاند " دوو له برینداره‌كان برینه‌كانیان مه‌ترسیداره‌و به ئۆتۆمبێلی ئه‌مبۆڵانس گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
هه‌روها روونیكردووه‌ته‌وه، ره‌وشه‌كه ئاڵۆز بووه‌و كاتژمێر 4:30 ئێواره، پیاوانی فریاگوزاری بانگهێشت كراونه‌ته ناوچه‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، دستین سترینبیگ، گوته‌بێژ به ناوی پۆلیسی واشنتۆنی پایته‌خته‌وه رایگه‌یاند" ئاڵۆزییه‌كه له نێوان دوو گرووپدا روویداوه، یه‌كێك له‌و گرووپانه‌ش ئاڵای پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" یان پێ بووه ,ئه‌وانی دیكه‌ش ئاڵای توركیایان هه‌ڵگرتبوو.
هه‌روه‌ها گووتی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراون، به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر تیمه‌كانی پۆلیس.
درووستبوونی كێشه‌كه هه‌مان ئه‌و رۆژه بووه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌ی هه‌بووه. به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ قسه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه بكات.