داعش دوو ژن و پیاوێكی به به‌رد كوشتووه
تاوانه‌كه له شاری مه‌یادینی سووریا ئه‌نجامدراوه
K24 - هه‌ولێر:
گرته ڤیدیۆیه‌ك كه له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌یسه‌لمێنێت، چه‌كدارنی رێكخراوی داعش، كوشتنی به كۆمه‌ڵیان ئه‌نجامداوه و دوو ژن و پیاوێكیان به به‌رد كوشتووه.
هه‌ژمارێكی سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به ناوی " مرسال الثغور" كه بانگه‌شه بۆ پێشڕه‌وی و ئازایه‌تی هێزه‌كانی عێراقی ده‌كات له جه‌نگی دژی داعش، بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی بهردبارانكردنهوه، چه‌كدارانی داعش، كوشتارگه‌یه‌كی به كۆمه‌ڵیان ئه‌نجامداوه و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، دوو ژن و پیاوێكیان له شاری "المیادین"ـی سه‌ر به پارێزگای دێرزووری سووریا كوشتووه".
به گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه كه كوردستان24 به پێویستی نازانێت به‌هۆی دڕنده‌یی تاوانه‌كه بڵاوی بكاته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، كۆمه‌ڵێك كه‌س كه‌سێكی دیكه به‌ردباران ده‌كه‌ن، كه دیار نییه ژنه یان پیاوه.