فڕۆکەخانەی سەربازی دەشتی شنگال کۆنترۆڵکرایەوە
ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە باشووری شنگال بەردەوامە
K24 - ھەولێر
راگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، هێزەکانی لیوای 13 و 14 حەشدی شەعبی توانیویانە فڕۆکەخانەی سەربازی دەشتی شنگال لە باشووری شارەدێی قەیرەوان لە دەستی داعش کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
لە راگەیەندراوكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، فڕۆکەخانەی دەشتی شنگال بە یەکێک لە شوێنە گرینگ و ستراتیجییەکانی رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دادەنرێت.
6 رۆژە هێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارەدێی قەیرەوان دەستپێکردووە، تائیستاش چەندین گوند و ناوچەیان لە سنووری شارەدێکە کۆنتڕۆڵکردووەتەوە.