كرمێك هه‌ڕه‌شه له كشتوكاڵ ده‌كات
K24 - سۆران
له ده‌ڤه‌ری برادۆستی سنووری قه‌زای سۆران، سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، جۆره كرمێك بڵاوبووەته‌وه كه گه‌ڵای دره‌خته‌كان ده‌خوات، ئه‌مه‌ش بووەته جێگای دڵه‌راوكێی جوتیار و گوندنشینانی سنووره‌كه و ئه‌وان مه‌ترسی ئەوەیان لا دروست بووه، كە ئه‌م جۆره كرمه بگاته ره‌ز و باخه‌كانیان و زیانێكی ئابووری گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نێت و ره‌نجی ئه‌مساڵیان به فیرۆ بچێت.