هاورده‌ی میوه‌و سه‌وزه‌ زیادی كردووه‌‌

K24 - ھەولێر

له مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا، لە رێگەی دەروازە سنورییەكانەوە كاڵاو به‌رهه‌مێكی زۆری بیانی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و كەچی كاریگەری ئەوتۆی نەكردووەتەوە سەر بازاڕو و هێشتا نرخه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌، به‌ڵام خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازاڕه‌ زۆری به‌رهه‌می  وڵاتانی جیهانه‌، بازرگانێكیش ده‌ڵێت، به‌شێك له‌میوه‌كان له‌ ئه‌مریكا و چین و ئه‌فریقیاوه‌ هاورده‌ ده‌كرێن.