خورمای فەڵەستینی و ئێرانی لە بازاڕی كوردستان ركابەری دەكەن
K24 - ھەولێر
بازاڕی خورمای هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆنترۆڵكراوه له‌كاتێكدا پیش‌تر عێراق گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری خورما بووه، به‌گوێره‌ی بازرگانانی بازاڕی سه‌ره‌كی میوه و سه‌وزه‌ی هه‌ولێر، ئێستا خورمای فه‌ڵه‌ستینی به گه‌رمی هاتووەته بازاڕی هه‌رێمی كوردستان و ئاستی هاورده‌كردنی خورمای فه‌له‌ستینی له سێ ساڵدا، سێ بەرامبەر زیادیكردووه و نرخی یه‌ك كیلۆی خورمای فه‌ڵه‌ستینی گه‌یشتۆته 18 هه‌زار دیناری عێراقی.