ھەلی كار بۆ گەنجان دەرەخسێنرێت

پڕۆژەكە لە مانگی داھاتوو دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

K24 - ھەولێر

رێكخراوی جیھانی جی ئای زێد، بە ھاوكاری پارێزگای ھەولێر تاوتۆی پرۆژەیەكی نوێ دەكەن بۆ رەخساندنی ھەلی كار بۆ گەنجان  لە ھەرێمی كوردستان و ئەم پڕۆژەیە بۆ ئەمساڵ ھەلی كار بۆ 6 هەزار گەنجی ناوخۆی ھەرێم و ھەروەھا ئاوارە و پەنابەرەكان دەگرێتەوە و بە پێی ھەماھەنگی نێوان پارێزگای ھەولێر و چەند بەرێوبەرایەتیەك لە ناو پارێزگاكانی كوردستان ئەم پڕۆژەیە لە مانگی داھاتوو دەست بە كار دەبێ.