پاڵه‌وانه كورده‌كه به‌شداریی له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی جیهانی ده‌كات
کۆڤان حەسەن، یاریزانی كوردی ھەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی جیهان له بریتانیا ده‌ستپێكرد.
كۆڤان حه‌سه‌ن، وه‌رزشكاری كوردی باشووری كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌شداریی له پاڵەوانییەتیی جیھانی بۆ یارییە وەرزشیەکانی (پارا وه‌رزشی) ده‌كات، ده‌شڵێت: پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه لە ڕۆژانی ١٤ـی تەمووزی ٢٠١٧ لە وڵاتی بریتانیا دەستپێدەکات تا 23ـی هه‌مان مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
كۆڤان گوتیشی: یارییەکان لە یاریگەی ئێلیزابێزی شاژنی بریتانیا بەڕێوەدەچن، ٢١٣ یاریی جۆراو جۆر لە خۆ دەگرێت، ١٣٠٠ وەرزشوان تێدا بەشدارن.
کۆڤان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه تاکە کوردی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه كه هاوشانی 15 وه‌رزشكاری دیكه‌ی عه‌ره‌ب به نێوی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی له‌و پاڵه‌وانییه‌تییه ده‌كات.
كۆڤان ده‌شڵێت: من تەنیا لە یاریی ھەڵدانی ڕم بەشداری دەکەم، ھیوادرایشم ئەنجامێکی باش بەدەستبێنم تا دڵی ھاندەرانم لە کوردستان خۆش بکەم.
کۆڤان حه‌سه‌ن ساڵی ٢٠١٦ لە یارییەکانی پارا ئۆلۆمپی لە شاری ریۆدی جانێرۆی بەرازیلی توانی ملوانەکەی ئاڵتونی بەدەستبَنێت و ژمارەی پێوانەی لە ھەڵدانی ڕم بەناوی خۆیەوە بکات کە توانی ٤٢.٨٥ سم ڕمەکەی ھەڵدات.
ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م
