دوای سێ ساڵ له‌ داگیركردنی هێشتا مووسڵ كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌ته‌وە

خەڵكی مووسڵ چیرۆكە تراژدییەكانی بندەستی داعش دەگێڕنەوە

K24 - مووسڵ

دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ داگیركردنی مووسڵ لەلایەن داعش، ھێشتا ھێزەکانی عێراق تەواوی ئەو شارەیان کۆنتڕۆڵ نەکردووەتەوە، ھاووڵاتیانی مووسڵ لەبارەی کەوتنی شارەکەیانەوە بۆ کوردستان24 دەدوێن، بەشێکیان دەڵێنم حکوومەت لەماوەی چەند کاتژمێرێک ھەڵات لە شارەکە و خەڵکەکەیان رادەستی داعش کرد.

رۆژی 6 حوزەیرانی 2014، چەكدارانی داعش هێرشیان بۆ سەر شاری مووسڵ دەستپێكرد و رۆژی 10 حوزەیرانیش بەبێ بەرگرییەکی ئەوتۆی هێزەکانی عێراق تەواوی ئەو شارەی کۆنترۆڵکرد.

ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی مووسڵ رۆژی 17 تشرینی یەكەمی 2016 بە بەشداری ھەر یەك لە ھێزەكانی پێشمەرگە و عێراقی دەستیپێكرد و لە سەرەتادا ھێزەكانی پێشمەرگە ناوچەكانی دەروبەری مووسڵ بەتایبەتی لە باكوور و رۆژھەڵاتی شارەكە كۆنترۆڵكرد و رێگەی چوونە ناوەوەی ھێزەكانی عێراقیان بۆ ناو مووسڵ كردەوە.