دەستگیركردنی ژمارەیەك تاوانبار لە ھەولێر راگەیەندرا

چەند تاوانێكی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر دەستگیركردنی ژمارەیەك تۆمەتباری راگەیاند كە چەند تاوانێكیان لە ھەولێر ئەنجامداوە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا عەبدولخاڵق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند: "ئەو تاوانبارانەی دەستگیركراون 12 كەسن و 6 تاوانیان ئەنجامداوە".

روونیكردەوە: "ئەو تاوانانە بەر لە ھاتنی مانگی رەمەزان ئەنجامدراون، خۆشبەختانە لەماوەی چەند رۆژی رابردووی مانگی رەمەزان ھیچ تاوانێك لە ھەولێر ئەنجام نەدراوە".