عەلاوی: نابێ کورد لە پرۆسەی سیاسی عێراق پەراوێز بخرێت
"لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەین کە بوونەتە هۆکاری ئاوارەبوونی ملیۆنان عێراقی"
K24 - ھەولێر
ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نابێت کورد لە پرۆسەی سیاسی عێراق پەراوێزبخرێت.
گوتیشی، دوای تەواوبوونی شەڕی داعش لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەین، کە بوونەتە هۆکاری ئاوارەبوونی ملیۆنان عێراقی.