ڤيديۆ.. به‌ موعجيزه‌ رزگارى بوو

شوفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌، ده‌يه‌وێت رێڕه‌وى خۆى بگۆڕێت و بارهه‌ڵگرێكيش به‌ باره‌وه‌ له‌ ته‌نيشتيه‌تى و ناچارى ده‌كات ده‌ست بشكێنێته‌وه‌ و سه‌ره‌نجام به‌سه‌ريدا وه‌رده‌گه‌ڕێت.

K24 – هه‌ولێر:

شوفێرى ئۆتۆمبێلێك به‌ په‌ڕجوو له‌ رووداوێكى هاتوچۆ رزگارى بوو، كه‌ رووداوه‌كه‌ له‌ شارى كونمينگى باشوورى خۆرئاواى چين له‌ نزيك وێستگه‌يه‌كى سووته‌مه‌نى روويدا.

شوفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌، ده‌يه‌وێت رێڕه‌وى خۆى بگۆڕێت و بارهه‌ڵگرێكيش به‌ باره‌وه‌ له‌ ته‌نيشتيه‌تى و ناچارى ده‌كات ده‌ست بشكێنێته‌وه‌ و سه‌ره‌نجام به‌سه‌ريدا وه‌رده‌گه‌ڕێت.

به‌ڵام توانرا شوفێره‌كه‌ى رزگار بكرێت و به‌ هۆى به‌ سووكى برينداربوونه‌وه‌ گواسترايه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.