تيريزا مه‌ى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت راده‌گه‌يه‌نێت

له‌گه‌ڵ پارتى ديموكراتى يه‌كێتيخوازى باكوورى ئێرله‌ندا حكوومه‌تێكى نوێ له‌ وڵات پێكبهێنێت

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا تيريزا مه‌ى دواى سه‌ركه‌وتنى له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى گشتيى وڵاته‌كه‌ى بڕياريدا كابينه‌يه‌كى نوێى وه‌زارى رابگه‌يه‌نێت.

به‌ هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى كورسييه‌كانى له‌ ئه‌نجوومه‌نى گشتيى، پارتى پارێزگاران ناچار بوو له‌گه‌ڵ پارتى ديموكراتى يه‌كێتيخوازى باكوورى ئێرله‌ندا حكوومه‌تێكى نوێ له‌ وڵات پێكبهێنێت و هاوپه‌يمانى له‌گه‌ڵ ببه‌ستێت.