په‌رله‌مانتارانى ئاكه‌په‌ و هه‌ده‌په‌ راپرسى به‌ مافى ره‌واى خه‌ڵكى كوردستان ده‌زانن

ئه‌و بڕیاره‌یان به‌ هه‌نگاوێكی گرنگ ناوبرد

K24 – هه‌ولێر:

دوای كۆبوونه‌وه‌ی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان و دیاریكردنی رۆژی 25 مانگی ئه‌يلوولى ئەمساڵ بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، ئه‌و بڕیاره‌ كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌تایبه‌تی له‌ توركیا و په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په‌" و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكپارتی" ئه‌و بڕیاره‌یان به‌ هه‌نگاوێكی گرنگ ناوبرد و رایانگه‌یاند، بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووس، مافێكی سرووشتی و ره‌وای كورده‌.