پارتی كرێكاران كتێبه‌كه‌یان ده‌رخواردی شاره‌زا سیاسییه‌كه‌دا
مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌هۆی راست ده‌رنه‌چوونی پێشبینییه‌كانی لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه‌ی ده‌خوات
K24 - هه‌ولێر:
مامۆستای زانكۆ و شاره‌زایه‌كی كاروباری سیاسی بریتانی، راسته‌وخۆ له شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی "سكای نیووز" بریتانی ده‌ركه‌وت و لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌و كتێبه‌ی خوارد كه ده‌رباره‌ی ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا له ئاماده‌كردنیدا به‌شداری كردبوو. ئه‌و كاره‌شی وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی ئه‌نجامدا، چونكه گوتبووی" ئه‌گه‌ر پارتی كرێكارانی بریتانی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا رێژی 38% به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وه ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی كتێبه‌كه‌م ده‌خۆم".
ئه‌و مامۆستایه ناوی "ماسیۆ گودوین"ـه و شاره‌زایه له سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیی زانكۆی "كنت" رایگه‌یاندبوو " پارتی كرێكاران ناتوانێت رێژه‌ی 38% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گشتی "په‌رله‌مان" بریتانیا".
ئه‌و شاره‌زا و ئه‌كادیمییه كه له نووسینی كتێبی "ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا" ( بۆچی بریتانیا ده‌نگی به ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا دا؟) به‌شداریی كردووه، پێشتر به متمانه‌یه‌كی ته‌واوه‌وه له هه‌ژماریی تویته‌ره‌كه‌یه‌وه نوسیبووی "به‌ڵێن ده‌ده‌م، ئه‌گه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كه له سه‌رووی پێشبینییه‌كانمه‌وه بێت، ئه‌وه ئه‌و كتێبه ده‌خۆم كه به‌شداریم له ئاماده‌كردنیدیدا كردووه".
ئه‌و مامۆستایه رۆژی 27/5/2017 به ده‌نگێكی به‌رز گوتبووی" پێموانییه پارتی كرێكاران به رێبه‌رایه‌تی " جێرمی كۆربین" بتوانێت 38% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، بۆیه به دڵنیایی و خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و كتێبه ده‌خۆم كه ده‌رباره‌ی "ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا" ئاماده‌مان كردووه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و حزبه ئه‌و رێژه‌یه‌ی به ده‌ستهێنا".
به‌ڵام پارتی كرێكارانی بریتانیا رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، به رێبه‌رایه‌تی جێرمی كۆربین، توانی رێژه‌ی 40.3% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێ، ئه‌وه‌ش وای له‌و مامۆستا و شاره‌زا سیاسییه كرد، به‌ڵێنه‌كه‌ی بباته سه‌ر و لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه‌ی بخوات.
دوای به ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌ره‌نجامه، فشارێكی زۆر خرایه سه‌ر "گودوین" هه‌ر بۆیه رۆژی شه‌ممه گووتی " زۆر باشه كاتژمێر 4:30 خوله‌ك له كه‌ناڵی سكای نیووزی بریتانی كتێبه‌كه‌م ده‌خۆم، له راستیشدا راسته‌وخۆ ئه‌و كاره‌ی كرد.