هه‌ده‌په پشتگیریی خۆی بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
عوسمان بایده‌میر: ئەنجامدانی ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستان ھەموو لایەكی جیھانی دڵخۆش كردووە
K24 - هه‌ولێر:
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی گه‌لان - ھەدەپە پشتگیری پارتەكەی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە.
عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی ھەدەپە رایگەیاند، بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستان ھەموو لایەكی جیھانی دڵخۆش كردووە و پاڵپشتی لە پرۆسەكە دەكەن، جەختیشی كردەوە، ئەوەی دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان پشتگیری بكەن و رێزی لێ بگرن.