بارزانى: له‌ 25ى ئه‌يلوولدا چاره‌نووسى خۆتان ديار بكه‌ن

بارزانى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكايه‌تى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوانى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستانى له‌ پيرمام كرد.

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ لێدوانێكى ميديايدا رايگه‌ياند، داوا له‌ خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌م، رۆژى 25ى ئه‌يلوول ده‌نگ بۆ دياركردنى چاره‌نووسى خۆيان بده‌ن.

بارزانى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكايه‌تى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوانى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستانى له‌ پيرمام كرد.

له‌ دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌، بارزانى بۆ كوردستان 24 گوتى: داوايان لێده‌كه‌ن رۆژى 25ى ئه‌يلوول هه‌موو بێنه‌ سه‌ر سندوق و ره‌ئى خۆيان بده‌ن و چاره‌نووسى خۆيان ديار بكه‌ن.