ڤيديۆ.. به حه‌فاره ده‌يه‌وێت دزى له ئامێرى گۆڕينه‌وه‌ى دراو بكات
رووداوه‌كه به‌ره‌به‌يانييه‌كى زووى سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه روويداوه
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى برێنس جۆرج له ويلايه‌تى ماريلاندى ئه‌مريكا به دواى ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێت، كه به حه‌فاره ئامێرێكى تايبه‌ت به راكێشان و گۆڕينه‌وه‌ى دراو ده‌شكێنێت و ده‌يه‌وێت پاره‌كه‌ى به‌رێت.
رووداوه‌كه به‌ره‌به‌يانييه‌كى زووى سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه روويداوه و هه‌رچه‌نده تۆمه‌تباره‌كه نه‌يتوانيوه پاره‌كه به‌رێت، به‌ڵام زيانى 10 هه‌زار دۆلارى له ئامێره‌كه داوه.