نزيكه‌ى 7 مليۆن هاووڵاتى ده‌نگ ده‌ده‌ن.. له باكوور و رۆژئاواى كوردستانه‌وه هاووڵاتيان پشتيوانى له راپرسى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن
مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، داوا له خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌م رۆژى 25ى ئه‌يلوول بچنه سه‌ر سندوقه‌كان و ره‌ئى خۆيان بده‌ن و چاره‌نووسى خۆيان ديار بكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، داوا له خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌م رۆژى 25ى ئه‌يلوول بچنه سه‌ر سندوقه‌كان و ره‌ئى خۆيان بده‌ن و چاره‌نووسى خۆيان ديار بكه‌ن.
ئه‌و لێدوانه‌ى بارزانى دواى ئه‌وه هات، كه سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستانى كرد.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایانگه‌یاند كه بڕیاری دیاریكردنی واده‌ی ئەنجامدانی ریفراندۆم , بە سەرکەوتنی ویست و ئیرادەی تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانرێ.
هه‌ر له‌و راگه‌یاندراوه‌دا هاتووه كه ژماره‌یه‌ك خاڵی سه‌ره‌كی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی لێوه كراوه له‌وانه بابەتی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان تیایدا هاتووه كه ئه‌و پرسه، پرسێكی گرنگه و دووپاتكراوه‌ته‌وه پارتی لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی کوردستانن لە کاتی خۆیدا و ھەموو ھەوڵەکایش ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ زەمینە خۆشکردن و ئامادەکاری پێویست بۆ ئەو پرۆسەیه.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان تاوتوێكراوه و ئاماژه به‌وه كراوه ئه‌و پرسه بە شێوازێک بێت کە ھاوکاری چارەسەرکردنی کێشەکان و زیاتر لێکنزیکردنەوە و دروستکردنی تەبایی نێوماڵی کوردستان بێت و ھاوکار و پشتیوانی پرۆسەی ریفراندۆم وەکو پرسێکی گرنگ و نەتەوەیی نیشتمانی بێت.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان وەڵامی گوتەبێژی حکوومەتی عێراقى دايه‌وه و رايگه‌ياند، تەنيا هاووڵاتيانى سنووری باشووری کوردستان دەتوانن دەنگ بە ریفراندۆم بدەن.
گوتيشى: ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش، نزیکەی شەش ملیۆن کەس دەتوانن بەشداری ریفراندۆم بکەن.
بڕيارى راپرسى له هه‌رێمى كوردستاندا كاردانه‌وه‌ى جياجياى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه و له‌و ميانه‌يه‌دا، گوتەبێژی پارتی گەلانی دیموکرات - ھەدەپە پشتگیری پارتەكەی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە.
عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی ھەدەپە رایگەیاند، بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستان ھەموو لایەكی جیھانی دڵخۆش كردووە و پاڵپشتی لە پرۆسەكە دەكەن.
جەختیشیكردەوە، ئەوەی دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان پشتگیری بكەن و رێزی لێ بگرن.
له رۆژئاواى كوردستانيش هاووڵاتيانى كورد خۆشحاڵى خۆيان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى راپرسى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئومێديان خواست له داهاتوودا ئه‌و پرۆسه‌يه‌ش له رۆژئاواى كوردستان ئه‌نجامبدرێت.
هه‌روه‌ها هاووڵاتيان له هه‌رێمى كوردستانيش له توێژى جياجيا بۆ پشتيوانى له راپرسى هاتنه ده‌نگ له‌و ميانه‌يه‌دا، ئه‌رمه‌نه‌كانی باشووری كوردستان له پارێزگای دهۆك ده‌ڵێن: ئه‌وان پاڵپشتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمى هه‌رێمى كوردستانن.