چالاكوانان رەخنە لە وتاری بەشێك لە مامۆستایانی ئاینی دەگرن

گوتاربێژێك لە وتاری رۆژی ھەینی بە توندی ھێرش دەكاتەسەر ئەم پرسە و سوكایەتی بە رۆڵ و پێگەی ژنان دەكات

K24 - سلێمانی

چالاکوانانى بواری ژنان رەخنە  لە به‌شێك له‌ مامۆستایانى ئایینى دەگرن کە زۆرجار وتارەکانیان به‌رامبه‌ر به‌ رۆڵ و پێگه‌ی ئافره‌ت له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا توند دەکەن، هه‌ربۆیه‌ داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، چیتر بێده‌نگ نه‌بن لە ئاست هه‌ر ناوزراندنێك کە لە مینبەرى مزگەوتەکانه‌وه‌ بەرامبه‌ر به‌ هەر چینێکى کۆمەڵگە دەکرێت.