"بودجەی ئەنجامدانی ریفراندۆم بە نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار خەملێندراوە"

"كۆمسیۆن پێویستی بە دامەزراندنی 60 ھەزار كارمەندە"

K24 - ھەولێر

هەندرێن محەمەدساڵح سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان بودجەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی بە نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار خەمڵاندووە.

 ئاماژەی بەوەشدا، بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم پێویستیان بە دامەزراندنی 50 بۆ 60 هەزار کەس بەشێوەیەکی گرێبەست هەیە.