7 یاریزانی پێشووی به‌رازیلی مادده‌ی وزه‌به‌خشیان به‌كارهێناوه‌

لێژنه‌ی دواداچونی بەکارھێنانی ماددە قەدەخەکراوەکانی برازیل دەستی بە لێکۆلینەوە لەو کەیسە کردووە کە حەوت یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەکەیان لەوانەش رۆبێرتۆ کارلۆس تێوە گلاون.

پاش ئەوەی کەنالی ئەی ئار دی ئەڵمانی بڵاویکردەوە کە حەوت یاریزانی پێشووی برازیلی لەوانەش رۆبێرتۆ کارلۆس ماددەی قەدەخەکراوییان بەکار ھێناوە.

وەزارەتی وەرزشی برازیل لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کەیسە پێکھێناوە.

ئەم کەنالە پێشتریش کەیسەکانی یاریزانانی رووسیای ئاشکرا کردووە.

دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵ، رۆبێرتۆ کارلۆس یاریزانی برازیلی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید بە توندی ئەو ھەواڵەی رەتکردەوە و راشیگەیاندووە کە سکاڵا لەسەر ئەو کەناڵەی ئەڵمانیا تۆمار دەکات.