سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین: په‌رله‌مانی كوردستان كاراده‌كرێته‌وه
پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتنێكی نوێیان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، په‌رله‌مانی كوردستان كارا ده‌كرێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دوای كاراكردنه‌وه‌ی، یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كات.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نوێی نێوان پارتی و یه‌كێتی، هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا راسته‌وخۆ، یه‌كێكی دیكه له په‌رله‌مانتارانی گۆڕان، ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به كوردستان 24ی راگه‌یاند، له ئه‌گه‌ری رازی نه‌بوونی گۆڕان به‌و رێككه‌وتنه نوێیه، پارتی و یه‌كێتی رێوشوێنی دیكه بگرنه‌به‌ر و تا ئێستا ورده‌كاری ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش روون نییه.