بە ڤیدیۆ... بەھۆی ئاگركەوتنەوە لە باڵەخانەیەكی لەندەن ژمارەیەك كەس بوونە قوربانی

دوای زیاتر لە 8 كاتژمێر ھێشتا نەتوانراوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت

K24 - ھەولێر

شەوی رابردوو باڵەخانەیەكی گەورەی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ئاگری گرت، ھێشتا ئاگرەكە تەواو كۆنترۆڵ نەكراوە و ژمارەیەك قوربانیای لێكەوتەوە.

بە گوێرەی دوایین ئامار زیاتر لە 30 كەس بەھۆی رووداوی ئاگركەوتنەوە لەو باڵەخانەیەی لەندەن برینداربوونە و ھەندێكیان باری تەندروستیان ناجێگیرە، تیمەكانی ئاگركوژێنەوەی لەندەن زیاتر لە 8 كاتژمێرە سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەن، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە كۆنترۆڵ بكرێت.

تا ئێستا لەلایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی بەریتانیا ھۆكاری ئاگر كەوتنەوەكە ئاشكرا نەكراوە.