ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به فه‌رمی له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بڕیار ده‌دات
گرووپی راوێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌دان
K24 - هه‌ولێر:
گرووپی راوێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان( 10 سه‌ركرده‌ی دامه‌زرێنه‌ر و 10 به‌رپرسی سه‌ره‌كی مه‌كۆكانی بزوتنه‌وه‌كه‌ن) و به بڕیاری نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری كۆچكردووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دامه‌زراوه. ئێستا له شاری سلێمانی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی پارتی و یه‌كێتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دان.
په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی رایگه‌یاند" بڕیاره نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه (گرووپی راوێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا ده‌گه‌نه بڕیارێك، رای فه‌رمی بزتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر كراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانیان بۆ ناو حكومه‌ت رابگه‌یه‌نن".
یه‌كه‌مجاره بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پاش كۆچی دوایی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌یان، له پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمدا رووبه‌ڕووی بڕیارێكی گرنگ و چاره‌نووسساز ده‌بنه‌وه كه په‌یوه‌سته به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هه‌ر چه‌نده پاش ئه‌وه‌ی پارتی ویه‌كێتی له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان گه‌یشتنه رێككه‌وتن، به‌ڵام له كاردانه‌وه میدیاییه‌كاندا به‌شێك له په‌رله‌مانتار و كادیره‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی پارتی و یه‌كێتی دڵخۆش نه‌بوون.
به‌ڵام تا ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانیان بۆ ناو حكومه‌ت نه‌داووه.