ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كاراكردنەوەی پەرلەمان تاوتوێ دەكات

گفتوگۆ لەبارەی كێشەكانی ناوخۆی یەكێتی دەكرێت

K24 - سلێمانی

بۆ تاوتوێکردنی دوا پێشهاتە سیاسییەکانی باشووری کوردستان، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی روونیکردەوە، دوای رەتکردنەوەی پێشنیازەکەی پارتی و یەکێتی لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حزبەکە لە سلێمانی کۆببێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لەو کۆبوونەوەیەدا قسە لەسەر بژاردەی دیکە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان دەخرێتەڕوو، لەوانەش کاراکردنەوەی پەرلەمان بەبێ بزووتنەوەی گۆڕان.

لە كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆدا ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی گفتوگۆ لەبارەی كێشەكانی ناوخۆی حزبەكە دەكات.