لە مووسڵ كیلۆی گۆشتی سوور بە 10 ھەزار دینارە
K24 - مووسڵ
له شاری موسڵ و دوای ئازادكردنهوەی به‌شێكی زۆری ئه‌و شاره، خه‌ریكه ژیان و جوڵه‌ی بازاڕ ئاسایی ده‌بێته‌وه، به‌هۆی نه‌مانی گۆشتارگه، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ئاژه‌ڵ سه‌رده‌بڕدرێن و گۆشته‌كانیان ده‌فرۆشرێن، ئه‌گه‌رچی نرخی یه‌ك كیلۆ گۆشت له‌و شاره 10 هه‌زار دیناره، كه‌چی هاووڵاتیان به گرانی ده‌زانن و ده‌ڵێن، كە ئەوان توانای كڕینی گۆشتیان نییه.