ژنه رۆژنامه‌نووسه فه‌ره‌نسییه‌كه‌ش گیانی له ده‌ستدا
ئه‌و تیمه له‌گه‌ڵ به‌ختیار حه‌داد به‌ر ته‌قینه‌وه‌كه كه‌وتبوون
یه‌كێكی دیكه له‌و رۆژنامه‌نووسه فه‌ڕه‌نسیانه‌ی تیمی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی فڕانس 2 كه له شاری مووسڵ بۆمب پییاندا ته‌قییه‌وه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
ژنه رۆژنامه‌نووس " ڤێرۆنیکا رۆبێرت" رۆژی 19/6/2017 له رۆژئاوای شاری مووسڵ له‌گه‌ڵ هاوكاره فه‌ڕه‌نسییه‌كانی و به‌ختیار حه‌داد وه‌رگێڕی كورد، بۆمبێكی چه‌كدارانی داعش پێیاندا ته‌قیبووه‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ به‌ختیار گیانی له ده‌ستداو، رۆژی دواتریش رۆژنامه‌نووسێكی هاوكارییان به ناوی "ستیڤان ڤیلینوڤ" به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستداو ئه‌مرۆش ڤێرۆنیکا گیانی سپارد.

ئه‌و تیمه‌ی كه‌ناڵی 2 فه‌ره‌نسا كه بۆ رووماڵی جه‌نگی رۆژئاوای مووسڵ و دوایین گه‌ڕه‌ك و مۆڵگه‌ی داعش هاوشانی هێزه‌كانی عێراق چووبوونه به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ، بۆمبێك بووه هۆی شه‌هیدبوونی3 كه‌س له ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌یان و یه‌كێكیان گه‌نجێكی كوردی خه‌ڵكی هه‌ولێر و كوڕی نووسه‌ری كورد دكتۆر عه‌بدوڵڵا حه‌داد بوو، كه ساڵانێكیش له‌گه‌ڵ كونسڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسی وه‌ك وه‌رگێڕ كاری ده‌كرد و یاوه‌ری به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسای بۆ لای به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كرد.

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)