یه‌كێك له رۆژنامه‌نووسه فه‌ڕه‌نسییه‌كانیش گیانی له ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه رایگه‌یاند " رۆژنامه‌نووسی فه‌ڕه‌نسی ستیڤان فیلینوڤ كه رۆژی دوو شه‌ممه له شاری مووسڵ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیدا بۆمبی داعش پێیاندا ته‌قییه‌وه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستداوه".
ستیڤان به مه‌هان ته‌قینه‌وه گیانی له ده‌ستداوه، كه "به‌ختیار حه‌داد" وه‌رگێڕی كورد و هاوكاری ئه‌و تیمه فه‌ڕه‌نسییه به‌هۆیه‌وه شه‌هید بوو و په‌یامنێرێكی دیكه‌ی كه‌ناڵه‌كه به ناوی "ڤێرۆنيك رۆبێرت" له‌گه‌ڵیاندا بریندار ببوو.
ئه‌و تیمه‌ی كه‌ناڵی 2 فه‌ره‌نسا كه بۆ رووماڵی جه‌نگی رۆژئاوای مووسڵ و دوایین گه‌ڕه‌ك و مۆڵگه‌ی داعش هاوشانی هێزه‌كانی عێراق چووبوونه به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ، بۆمبێك بووه هۆی شه‌هیدبوونی وه‌رگێڕه‌كه‌یان كه گه‌نجێكی كوردی خه‌ڵكی هه‌ولێر و كوڕی نووسه‌ری كورد دكتۆر عه‌بدوڵڵا حه‌داد بوو، پاش مانه‌وه‌ی به برینداری وێنه‌گر‌ی كه‌ناڵه فه‌ره‌نسییه‌كه گیانی له ده‌ستداوه‌و هاوكاره‌كه‌ی دیكه‌شیان برینداره.