یانه‌ی زێره‌ڤانی ستافێكی نوێی راهێنه‌ران ده‌ستنیشان ده‌كات
كوردستان24 ناسنامه‌ی ستافی نوێی راهێنه‌رانی یانه‌ی زێره‌ڤانی ئاشكرا ده‌كات
یانه‌ی زێره‌ڤانی بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی گۆڕانكاری له ریزه‌كانی ده‌ستپێكردووه، دیارترینان گه‌ڕانه‌وه‌ی راهێنه‌ره كۆنه‌كه‌ی پێشوویانه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (ئالان حوسێن)ـی په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك كه‌وتووه، یانه‌ی زێره‌ڤانی بۆ وه‌رزی 2017 ـ 2018ـی خولی نایابی كوردستان جارێكی دیكه جله‌وی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه راده‌ستی سلێمان ره‌مه‌زانی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه ده‌كاته‌وه كه پێشتر 3 ناسناوی له‌سه‌ریه‌كی خولی نایابی كوردستانی بۆ زێره‌ڤانی بردبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، وه‌حید ره‌شید كه پێشتر راهێنه‌ری تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی زێره‌ڤانی بووه ده‌بێته یاریده‌ده‌ری سلێمان ره‌مه‌زانی راهێنه‌ر.
كوردستان24 زانیاری ئه‌وه‌شی ده‌ستكه‌وتووه كه (زوهه‌یر عهبدولجهمال) كه پێشتر گۆڵپارێزی یانه‌ی زێره‌ڤانی بووه بۆ ئه‌م وه‌رزه ده‌بێته راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانی زێره‌ڤانی.
سلێمان ره‌مه‌زان پێشتر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بووه و له هاوینی 2016 به فه‌رمی ماڵئاوایی له یانه‌ی زێره‌ڤانی كرد و له شوێنی ئه‌و سه‌میر بابۆ ده‌ستبه‌كار بوو، به‌ڵام بابۆ وه‌رزێكی ته‌واو نه‌كرد جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی پیرمام پێچایه‌وه و به‌ره‌و باوه‌شی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه، یانه‌ی زێره‌ڤانیش له شوێنی ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی (هه‌رمان ساڵح)ـی به راهێنه‌ری یانه‌كه دیاریكرد و به زه‌حمه‌تیش وه‌رزی رابردوو مانه‌وه‌یان له خولی نایابی كوردستان مسۆگه‌ر كرد.