یەكێتی لەبارەی دەنگۆی رێكەوتنیان لەگەڵ پارتی روونكردنەوە دەدات
گوتەبێژی یەكێتی رەتیدەكاتەوە لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی باسی دابەشكردنی پۆست كرابێت
K24 - ھەولێر
گوتەبێژی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رەتیدەكاتەوە كە لە دوایین كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی باسی رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی كرابێت بۆ دابەشكردنی پۆسەكانی پەرلەمان و حكوومەت، راشیدەگەیەنێت "سەرلەبەری ھەواڵی ماڵپەڕی سپی میدیا دوورە لە راستی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌واڵه داتاشراو و مه‌به‌ستدارانه، جگه له‌وه‌ی ده‌رچوونه له ره‌وشتی كاری رۆژنامه‌وانی و چه‌واشه‌كردنی رای گشتییه".
لە روونكردنەوەكەی گوتەبێژی یەكێتی ھاتووە: "ماڵپه‌ری "سپی میدیا" هه‌واڵێكی داتاشراوی بڵاوكردۆته‌وه، گوایه له‌دوایین كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی دا، باسی رێكه‌وتنی نهێنی یه‌كێتی و پارتی كراوه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی حكومه‌ت، سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستیه‌وه‌و زانیارییه‌كانیشی بۆ چه‌واشه‌كردنی خوێنه‌رانه. هه‌وڵدانیشه بۆ كرمیی كردنی ژینگه‌ی كۆبونه‌وه‌كان، كه له‌سه‌ر رێچكه‌ی ئاسایی خۆیان به‌رێوه‌ده‌چن".
دەقی روونكردنەوەی گوتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
رۆژی 5/8/2017 ماڵپه‌ری "سپی میدیا" هه‌واڵێكی داتاشراوی بڵاوكردۆته‌وه، گوایه له‌دوایین كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی دا، باسی رێكه‌وتنی نهێنی یه‌كێتیو پارتی كراوه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی حكومه‌ت.
سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه دووره له‌ڕاستیه‌وه‌و زانیارییه‌كانیشی بۆ چه‌واشه‌كردنی خوێنه‌رانه. هه‌وڵدانیشه بۆ كرمیی كردنی ژینگه‌ی كۆبونه‌وه‌كان، كه له‌سه‌ر رێچكه‌ی ئاسایی خۆیان به‌رێوه‌ده‌چن.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره هه‌واڵه داتاشراو و مه‌به‌ستدارانه، جگه‌له‌وه‌ی ده‌رچوونه له‌ڕه‌وشتی كاری رۆژنامه‌وانی و چه‌واشه‌كردنی رای گشتی یه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا هیچ خزمه‌تێك به هه‌وڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ناكات.
وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)
2017/8/7