ئه‌مريكا بۆمبابارانى ميليشيايه‌كى حه‌شدى شه‌عبى كرد
حه‌شدى شه‌عبى به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكا له ناوچه‌يه‌كى سنوورى نێوان عێراق و سووريا بۆمبابارانى ميليشيايه‌كى سه‌ر به حه‌شدى شهعبييان كرد و له ئاكامدا ژماره‌يه‌ك چه‌كدار كوژران و بريندار بوون.
ميليشياى كه‌تيبه‌كانى سه‌يد شوهه‌دا، رايگه‌ياند، دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مريكا رايانگه‌ياندبوو، سنوورى نێوان عێراق و سووريا هێڵى سووره و نابێت هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى نزيكى ببنه‌وه، ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكا به توندى بۆمبابارانى پێگه‌ى كه‌تيبه‌كانى سه‌يد شوههدايان له نزيك ئه‌و هێڵه سنووريه كردووه.
ئه‌و ميليشيايه له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه ژماره‌يه‌كى زۆرى چه‌كداره‌كانيان كوژراون و بريندار بوون.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌مريكاييه‌كان ئاماژه‌يان به‌وه كردووه، كه به بۆمبى زيره‌ك مۆڵگه‌كانى داعشيان له سنوورى عێراق و سووريا بۆمبا‌باران كردوو، به‌ڵام له راستيدا چه‌كدارانى حه‌شد به‌ر ئه‌و بۆمبابارانه كه‌وتوون.