ھەر حاجیەك 4600 دۆلار لە سعوودییە خەرج دەكات
داهاتی ساڵێكی حه‌ج و عومره‌ی سعوودییه 12 ملیار دۆلار بووه
K24 - ھەولێر
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كاتی گه‌شتكردنی حاجییان بۆ وڵاتی سعوودییه، ئه‌و وڵاته هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین داهات به‌ده‌ست بخات، به‌گوێره‌ی داتا فه‌رمیه‌كانی سعوودییه داهاتی حه‌ج و عهمرهیی ساڵی رابردوو بۆ ئه‌و وڵاته زیاتر له 12 ملیار دۆلار بووه، به شێویه‌ك بۆ ئه‌مساڵ له‌گەڵ هاتنی حاجیانی ئێرانیش پێشبینی ده‌كرێت داھاتەكە زیاتر بێت، جیا له‌وه‌ی خه‌رجی هه‌ر حاجییه‌كی بیانی له سعوودییه زیاتر له 4600 دۆلاره و بەشێک لە حاجییان له‌و گوژمه‌ی بۆیان ته‌رخان كراوه زیاتر ده‌به‌نه ناو بازاڕه‌كانی ئه‌و وڵاته.