ئيستانبول.. به‌كارهێنانی كه‌شتی تاكسی وه‌ك هۆكارێكی گواستنه‌وه‌ی گشتی
خەڵکی شارەکە بۆ هاتووچۆکردنى رۆژانە, پەنا دەبەنە بەر بەلەم و کەشتی
K24 - ئیستانبول:
ئيستانبول کە رێژەی دانیشتووانی دەگاتە نزیکەی 20 ملیۆن کەس و وێڕای ئەوەی هەردوو جەمسەری کیشوەری ئاسيا و ئەوروپا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، خاڵى بەیەک گەیشتنی دوو دەریاشە لەناوچەکەدا.
قەرباڵغی ئەو شارە وای کردووە جگە لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل و میترۆ, زۆرینەی خەڵکی شارەکە بۆ هاتووچۆکردنى رۆژانە, پەنا دەبەنە بەر بەلەم و کەشتی.
لەئەستەمبوڵ 16 هێڵی هاتووچۆی کەشتییەکان هەیە، 5 لەو رێگایانە هێڵی سەرەکی کەشتییەکانن، به‌ڵام خاوه‌ندارێتی كه‌شتییه گه‌وره‌كان له نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا هاوبه‌شن و به‌پێی كاته‌كانی بۆیان دیاركراوه بۆ گواستنه‌وه‌ی گهشتیارو كالای بارزگانان به‌م دوو ده‌ریایه‌دا گوزه‌ر ده‌كه‌ن.
لەبەر ئەوەی تورکیا نیمچە دوورگە هەڵکەوتووە، پشت بە سەرچاوە دەریاییه‌كان دەبەستێ و لەو وڵاتە نزیکەی دوو ملیۆن کەشتی گەل و کەشتی و بەلەم و پاپۆڕی جۆراوجۆر هەن، تەنیا لە ئەستەمبوڵ 5 هەزار فەرمانبەر له كه‌رتی ده‌ریایی کار دەکەن و بێجگە لە کەشتییەکانی گشتی و تایبه‌ت 141 هه‌زارو 367 کەس کەشتی و بەلەمی تایبەت بە خۆیان هەیە و لەرێگای دەریاوە بژێوی ژیانی خۆیان دابین دەکەن.