ڤيديۆ.. داعش گه‌نجێكى شوانى سه‌ربڕى
داعش ديمه‌نى سه‌ربڕينى گه‌نجێكى شوانى بڵاوكرده‌وه، كه دواى لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى سه‌ره‌تايى سه‌رى ده‌بڕن.
K24 – هه‌ولێر:
داعش ديمه‌نى سه‌ربڕينى گه‌نجێكى شوانى بڵاوكرده‌وه، كه دواى لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى سه‌ره‌تايى سه‌رى ده‌بڕن.
رووداوه‌كه له تونس روويداوه و قوربانييه‌كه گه‌نجێكه به ناوى خه‌ليفه سوڵتانى.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى تونس بڵاويانكرده‌وه، ئه‌و تاوانه له 3ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى رابردوو له چياى موغليه‌ى سيدى بوزيدى هه‌ڵكه‌وتوو له ناوه‌ڕاستى وڵات روويداوه.
ئه‌و گه‌نجه دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه پاسه‌وانێكى سوپا داواى لێكردووه، ئه‌گه‌ر شوێنه‌وارى چه‌كدارانى داعشى بينى ئاگاداريان بكاته‌وه.
گه‌نجه‌كه ره‌تيده‌كاته‌وه هيچ بڕه پاره‌يه‌كى له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ى وه‌رگرتبێت و چه‌كداره‌كه‌ى داعش له به‌رامبه‌ردا پێى ده‌ڵێت: ئه‌ى بۆچى كارت له‌گه‌ڵيان كردووه.