کچە رزگاربووێکی ئێزدی نەهامەتییەکانی ژێر دەستی داعش دەگێڕێتەوە
داعش چۆن مامهڵهی لهگهڵ كچانی ئێزدی كردووه
K24 - ههولێر:
كچە رزگاربوویەكی ئێزدی، باس لەوە دەكات سێ ساڵ پێش ئێستا كە چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر ناوچەی شنگال لە كاتێكدا كە ویستوویەتی ھەڵبێت، چەكدارانی داعش دەستگیریان كردووە، دواتر ژن و پیاوەكانیان لە یەكتر جیاكردووتەوە.
ئەو كچە ئێزدیە كە نەیویستووە ناو و وێنەی بلاوببێتەوە بەردەوام ھەست بە مەترسی دەكات و داوا دەكات ئەمنییەتیان بپارێزرێت.