پێشمەرگە شكستی بە ھێرشێكی داعش ھێنا

چەندین چەكداری داعش كوژران

-K24 كەركووك

شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە میحوەری داقوق ھێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، دوای شەڕێكی سەخت پێشمەرگە شكستی بە ھێرشەكەی داعش ھێنا.

پەیامنێری كوردستان24 لە سنوورەكە رایگەیاند: "شەوی رابردوو چەكدارانی داعش ھێرشیان كردەسەر فەوجی 1 پێشمەرگە كاكەییەكان، ھێزی پێشمەرگە بە توندی وەڵامی ھێرشەكەی داعشیان داوەتەوە، پاش شەڕێكی سەخت ھێرشەكەی داعش تێكشكێندرا".

بە گوتەی فەرماندەكانی پێشمەرگە لەناوچەكە، چەندین چەكداری داعش لەو شەڕە كوژراون و بریندارن.

ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند ھەفتەی رابردوو، داعش ھەڵیكوتایە سەر گوندێكی كاكەییەكان و ژمارەیەكی كەسی شەھیدكرد و ژمارەیەكی دیكەشی رفاند.

پێشمەرگە شكستی بە ھێرشێكی داعش ھێنا
پێشمەرگە شكستی بە ھێرشێكی داعش ھێنا
پێشمەرگە شكستی بە ھێرشێكی داعش ھێنا