له عێراق دوو سه‌ربازى ئه‌مريكى كوژران و پێنجى ديكه بريندار بوون
له باكوورى عێراق دوو سه‌ربازى ئه‌مريكى كوژران و پێنجى ديكه بريندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
له باكوورى عێراق دوو سه‌ربازى ئه‌مريكى كوژران و پێنجى ديكه بريندار بوون.
سوپاى ئه‌مريكا له به‌ياننامه‌يه‌كدا، هه‌واڵى كوژرانى دوو سه‌رباز و برينداربوونى پێنج سه‌ربازى ديكه‌ى راگه‌ياند.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه ئه‌و سه‌ربازانه له ئاكامى رووداوێك كوژران و برينداربوون.
رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، سوپاى ئه‌مريكا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كوژران و برينداربوونى ئه‌و سه‌ربازانه په‌يوه‌ندى نييه به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دوژمن.
له به‌ياننامه‌كه‌دا سوپاى ئه‌مريكا راشيگه‌ياندووه، لێكۆڵينه‌وه له هۆكارى كوژران و برينداربوونى ئه‌و سه‌ربازانه ده‌ستيپێكردووه.
هاوكات سايتى (RT عه‌ره‌بى) بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌ربازانه له ئاكامى كرده‌يه‌كى سه‌ربازى كوژراون و بريندار بوونه.