داوا لە بەغدا دەكرێت ھێزەكانی حەشد لە ناوچە كوردستانییەكان بكێشێتەوە
"كورد بۆ پاراستنی سنووره‌كانی هیچ پێویستیه‌كی به حه‌شدی شه‌عبی نییه"
K24 - ھەولێر
كەمال كەركووكی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووكی هێزی پێشمەرگەی کورستان، له‌كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ، به كوردستان24 راگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له رۆژئاوای كه‌ركووك ئاگاداری هه‌موو پلانه‌كانی داعشە.
بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك داواشی له به‌غدا كرد، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه كوردستانییه‌كان بكشێنێته‌وه و كورد بۆ پاراستنی سنووره‌كانی هیچ پێویستیه‌كی به حه‌شدی شه‌عبی نییه.