گرووپێكی سه‌ر به داعش له مۆسكۆ ده‌ستگیركران
نیازییان هه‌بووه ویستگه‌كانی هاتووچۆ و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان بكه‌نه ئامانج
K24 - مۆسكۆ:
ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی رووسیا (FSB) له شاری مۆسكۆ چه‌ند گومانلێكراوێكیان ده‌ستگیر كرد كه پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌نجامدانی كاری تیرۆرستیان هه‌بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئه‌و گرووپه‌ی سه‌ر به داعش، نیازییان هه‌بووه ویستگه‌كانی هاتووچۆ و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان بكه‌نه ئامانج و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی تێدا ئه‌نجام بده‌ن.
به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، ئه‌م تیرۆریستانه سه‌ر به رێكخراوی داعشن.
ده‌زگای ئاسایشی فیدرالی رووسیا، ئاژانسی ئاسایشی سه‌ره‌كی رووسیایه له ساڵی 1995 دامه‌زراوه، یه‌كێكه له ده‌زگا هه‌واڵگرییه چالاكه‌كانی جیهان، كه زیاتر له 250 هه‌زار كارمه‌ند و سیخوڕی هه‌یه و باره‌گای سه‌ره‌كی له شاری مۆسكۆیه.